Other News
سەردانی سەرۆکی نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان بۆ وەقفە مەسیحی و ئێزیدی و سابیەکان

سەرۆکی نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان بەڕێز حەیدەر ئەسفور سەردانی وەقفە مەسیحی و ئێزیدی و سابیەی کرد، لە میانەی ئەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروباری کەمینەکان و زەردەشتیەکان کرا.
بەرێز حەیدەر ئەسفور سەرۆکی نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان بەیانی ئەمڕۆ 20/6/2023 سەردانی وەقفە مەسیحی و ئێزیدی و سابیەی کرد، لەلایەن بەڕێوەبەری پێشوو و سەرۆکی وەقف بە وەکالة و نوێنەر محەممەد شەبکی و مامۆستا ڕافەت جاسب بەڕێوەبەری گشتی کاروباری سابیە مەنداییەکان وە پێشوازی لێکرا لەگەڵ بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی. لە میانەی ئەو سەردانەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروباری کەمینەکان و زەردەشتیەکان بە تایبەتی لە ڕووی دەرفەتەکانی هاوکاری و یاساکان و هاوبەشییەکانەوە کرا. زەردەشتیەکان پەیوەندیی برایەتی و خۆشەویستی و ڕێزیان هەیە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا.



