Iraq Coat of ArmsGovernment of Iraq
Zoroastrians Representative of Iraq

نوێنەرایەتی زەردەشتەکانی عێراق

بەغدا، عێراق

گەڕانەوە بۆ هەواڵەکان

Other News

سەردانی ئەنجومەنی کەمینەکانى عێراق بۆ سەفارەتی ئوسترالیا لە بەغداد

February 27, 2025بەشی راگەیاندن1 خولەک خوێندنەوەبەغداد
سەردانی ئەنجومەنی کەمینەکانى عێراق بۆ سەفارەتی ئوسترالیا لە بەغداد

ئەنجومەنی کەمینەکانى عێراق سەفارەتی ئوسترالیای لە بەغداد سەردانی کرد و لەگەڵ باڵیۆز و ئەندامانی بەشی سیاسی و سکرتاریات کۆبووەوە بۆ باسکردن لە بارودۆخی کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکان و یاسا و مافەکانیان لە عێراق و دۆخی کۆچبەرانی عێراقی لە ئوسترالیا.

ئەنجومەنی کەمینەکانى عێراق بەروژی ٢٦ی شوباتی سەفارەتی ئوسترالیای لە بەغداد سەردانی کرد و لەگەڵ باڵیۆز و ئەندامانی بەشی سیاسی و سکرتاریات کۆبووەوە و لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکان و یاسا و مافەکانیان و کورسییەکانی کەمینەکان لە عێراق و دۆخی کۆچبەرانی عێراقی لە ئوسترالیا کرا.

لە میانەی سەردانەکەدا، سەرۆکی نوێنەرایەتی زەردەشتییەکان، دکتۆر حیدەر عەصفور، ئاڵای پێکەوەژیانی ئاشتی و برایەتیی زەردەشتییەکان بۆ سەفارەتەکە بە دیاری پێشکەش کرد.

دەستەی سەردانکەر بە سەرۆکایەتی مامۆستا رعد، سەرۆکی وەقفی صابئییەکان، و مامۆستا، سەردانەکەی ئەنجامدا.

پێشاندەری میدیا