Other News
سەفەری شاندی زەردەشتی بۆ یانەی لاوانی ئەرمەن
April 18, 2023نووسینگەی ڕاگەیاندن1 خولەک خوێندنەوەبەغدا، عێراق

شاندێک لە نوێنەرایەتی زەردەشتییەکان - بەغدا سەردانی یانەی لاوانی ئەرمەنی کرد، ئەم شاندە چەند کەسایەتی عێراقی و هونەرمەندی لەخۆگرتبوو.
شاندێک لە نوێنەرایەتی زەردەشتییەکان - بەغدا لە بەرواری ٤/١٥ سەردانی یانەی لاوانی ئەرمەنی کرد. ئەم شاندە پێکهاتبوو لە سەرۆکی نوێنەرایەتی و بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتی و ڕاگەیاندن و مامۆستا خالد سەدام و مامۆستا سەلیم ئەکرەم و مامۆستا سەلاح و هەروەها هونەرمەندانی عێراقی وەک هونەرمەندی گەورە سامان قەفتان و هونەرمەندی بەتوانا محەممەد شامی و شاعیری داڕێژەر ڕێباز نەعمانی. لە کاتی سەردانەکەدا بە پێشانگا و شانۆ و مۆزەخانەی یانەکەدا گەڕان و گفتوگۆی دۆستانەیان ئەنجامدا.



