Other News
ڕێکخراوی ڕاستی بۆمافی مرۆڤ کۆبوونەوەی نوێنەرانی کەمینەکانى عێراقی ئەنجامدا

ڕێکخراوی ڕاستی بۆ مافی مرۆڤ یەکێک لە ڕێکخراوەکانی تۆڕی هاوپەیمانی کەمینەکانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە مەڵبەندی گشتی خۆی لە بەغداد، ڕۆژی شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەنجامدا.
ڕێکخراوی ڕاستی بۆ مافی مرۆڤ یەکێک لە ڕێکخراوەکانی تۆڕی هاوپەیمانی کەمینەکانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لە مەڵبەندی گشتی خۆی لە بەغداد، ڕۆژی شەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە سەرپەرستی بەڕێوەبەر بەشی پەیوەندییەکان، خاتوو دحى مریوش و بەڕێوەبەر بەشی ڕاهێنان، مامۆستا نەبیل ئەنجامدا. لەو کۆبوونەوەیە نوێنەرانی کەمینەکان و پسپۆڕانی یاسا بەشداریان کرد، کە تێیان بۆچوون و پێناسەیان لەبارەی پێشنیارەکانی پەیوەست بەتەواوکردنی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەرێوە چوو کە تایبەت بوو بە بەشداری کردنی کەمینەکان لە دروست کردنی بڕیاردا لە ئاستی نیشتمانی و حکومی.



