Other News
سهردانی سهرۆك عهشیرهکان و کەسایەتیەکان بۆ نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان

نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان سەردانیان لەلایەن شێخ ئەحمەدی بیاتی و شێخ باقر حوسێنی موحیاویەوە کرا بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی عەشیرەتەکان بۆ هاوژینی ئاشتیانە و بەرگریکردن لە پێکهاتەکانی عێراقی جۆراوجۆر.
ئێوارەی ڕێکەوتی 12ی تەمموزی ئەمساڵ نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان سەردانیان لەلایەن شێخ ئەحمەدی بیاتی و شێخ باقر حوسێنی موحیاویەوە کرا بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی عەشیرەتەکان بۆ هاوژینی ئاشتیانە و بەرگریکردن لە پێکهاتەکانی عێراقی جۆراوجۆر. لەلایەن بەڕێز حەیدەر عوسفور سەرۆکی نوێنەرایەتی و بەڕێزان ئەندامانی بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن خالید سەدام مەجسەر و مامۆستا سالم تەها پێشوازییان لە شاندی سەردانکەر کرد. دوای بەخێرهاتنی شاندی سەردانکەر، سەرۆکی نوێنەرایەتی گوتی ((عەشیرەتەکانی عێراق نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی عێراق دەکەن بە گشتی و ڕۆڵێکی مێژوویی گەورە و شەرەفمەندییان هەیە.))



