Official Statement
کارگەیەکی تایبەت بە هەمەجۆری وەک ڕێگەیەک بۆ بەهێزکردنی جیهانیبوون و تەواوکاری مافەکانی مرۆڤ

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی دانی عێراق (یونامی) کارگەیەکی تایبەت بە هەمەجۆری وەک ڕێگەیەک بۆ بەهێزکردنی جیهانیبوون و تەواوکاری مافەکانی مرۆڤ ڕێک خست لە ڕێکەوتی 29ی گەلاوێژی 2023 لە هۆڵی گیلگامیش.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتی دانی عێراق (یونامی) کارگەیەکی تایبەت بە هەمەجۆری وەک ڕێگەیەک بۆ بەهێزکردنی جیهانیبوون و تەواوکاری مافەکانی مرۆڤ ڕێک خست. لە ڕێکەوتی 29ی گەلاوێژی 2023 لە هۆڵی گیلگامیش و بە بەشداری ڕاوێژکاری بەڕێز سەرۆک وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتی ئەوقاف و پێکهاتەکانی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان - نووسینگەی سەرەکی بەشداری کارگە و گفتوگۆکان و باسەکانیان کرد لەسەر هەمەجۆری وەک ڕێگەیەک بۆ بەهێزکردنی جیهانیبوونی مافەکانی مرۆڤ و ستراتیژیەتی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ و هاوبەشەکان لە بواری مافەکانی کەمینەکان، لەوێ خاتوو ضحى مريوش سەرۆکی بەشی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن (گرنگی یاساکانی بۆ پێکهاتەکانی عێراقی) خستە ڕوو.



