Other News
سەفەری نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نوێنەرایەتی زەردەشتییەکان - بەغداد

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) سەردانی نوێنەرایەتی زەردەشتییەکانی کرد لە بەغداد بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و پێشکەوتن و تەحدیاتی ئەو ماوەیەی ڕابردوو و ئێستا.
نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) سەردانی نوێنەرایەتی زەردەشتییەکانی کرد لە بەغداد بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی گشتی و پێشکەوتن و تەحدیاتی ئەو ماوەیەی ڕابردوو و ئێستا. ئەم سەردانە گرنگە نەک تەنها بۆ زەردەشتییەکان بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی هاوژینی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان. بەڕێز ئودیما (بەرپرسی فایلی کەمینەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان) گوڵی ڕەنگاوڕەنگی پێشکەش کرا کە لەسەری نووسرابوو (وڵاتەکەمان وەک گوڵی ڕەنگاوڕەنگ وایە و لە گوڵی یەک ڕەنگ جوانترە). ئەم سەردانە پیشانی دەدات کە چەندە پێشکەوتن لە بواری هاوژینی ئاشتیانە و تەبایی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی عێراقی دوای ڕووداوەکانی ڕابردوو.



