Official Statement
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە ئەنجامدا

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا کە لە میانەی دا نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان بەشداربوون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا کە لە میانەی دا نوێنەرایەتی زەردەشتیەکان بەشداربوون، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بنەماکانی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە، بە سەرپەرشتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەڕێز قاسم ئەعرەجی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێکھاتەکانی عێراق و ئەکادیمی و مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق و کەسانی کاریگەر لە ناوەندە کۆمەڵایەتیەکان.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد کە کۆبوونەوەکە بەشێک بوو لە بەرنامەی حکومەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و بەرنامەی کارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕق و کینە.



